لە یاریگای فرانسۆ هەریری، یاری کلاسیکۆی کوردستان بەسەرکەوتنی یانەی هەولێر کۆتایی هات
لە یاریگای فرانسۆ هەریری، یاری کلاسیکۆی کوردستان بەسەرکەوتنی یانەی هەولێر کۆتایی هات
ئەمشەو سێشەممە 13.1.2026 لە یاریگای نێودەوڵەتی شەهید فەڕەنسۆ هەریری، بە ئامادەبوونی ئارین مەسرور بارزانی و ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر و عەدنان درجال سەرۆكی فیدراسیۆنی تۆپی پێی عێراق و ژمارەیەکی تر لە بەرپرسان و هەوادارانی وەرزش و هاندەرانی هەردوولا، لە خولی یانەی ئەستێرەکانی عێراق، یاری کلاسیکۆی کوردستان لە نێوان هەولێر و دهۆک بەڕێوەچوو.
لە دوو گێمی یاریکردنی دراماتیکی بەهێزدا یاریزانانی هەردوو یانە ئاستێکی بەرزیان نیشانداو لە ئەنجامدا یانەی هەولێر بە دوو گۆڵ بەرامبەر بە یەک گۆڵ لە یانەی دهۆکی بردەوەو پێشەنگی یانەکانی خولی ئەستێرەکانی عێراق مایەوە ..
شایەنی باسە پارێزگاری هەولێر، دوای کۆتایی هاتنی کلاسیکۆی خولی ئەستێرەکان، سەردانی یاریزانانی هەردوو یانەی دهۆک و هەولێری کردو دەستخۆشی لێکردن بۆ ئەو ئاستە نایابەی پیشانیاندا، هەروەها لە یاریگا، دەستخۆشی لە هاندەرانی هەردوو یانە کرد ..