سەبارەت بە خراپی دۆخى کارەباى هەولێر و جیاوازى ماوەى پێدانى كارەبای نیشتمانیی کۆبوونەیەک ئەنجامدرا

سەبارەت بە خراپی دۆخى کارەباى هەولێر و جیاوازى ماوەى پێدانى كارەبای نیشتمانیی کۆبوونەیەک ئەنجامدرا

سەبارەت بە خراپی دۆخى کارەباى هەولێر و جیاوازى ماوەى پێدانى كارەبای نیشتمانیی کۆبوونەیەک ئەنجامدرا

ئەمڕۆ پێنجشەممە 2023.12.14، بە سەرپەرشتى سەربەست لەزگین، بەرپرسى مەکتەبى ڕێکخستنى هەولێرى پارتى و د.ئومێد سەباح، سەرۆکى دیوانى ئەنجومەنى وەزیران و كەمال محەمەد ساڵح، وەزیری كارەبا و ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر، بە ئامادەبوونى ئارى نانەکەلى و چیا هەرکى، یاریدەدەرانى بەرپرسى مەکتەبى ڕێکخستنى هەولێرى پارتى و بڵند ئیسماعیل، بەرپرسى لقى2 و کرمانج عەبدوڵڵا، بەرپرسى لقى16 و ڕزگار ئەنوەر، بەرپرسى لقى24ى سفین و مەسعود کاڕەش، جێگرى پارێزگار، لە بارەگاى مەکتەبى ڕێکخستنى هەولێرى پارتى، کۆبوونەوەیەک لەگەڵ لایەنە پەیوەندیدارەکان سەبارەت بە خراپی دۆخى کارەبا و جیاوازى ماوەى پێدانى كارەبای نیشتمانیی بە شارى هەولێر و جیاوازى لەگەڵ شارەکانى ترى هەرێم ئەنجامدرا.

لە کۆبوونەوەکەدا، گفتوگۆ لە بارەى دۆخى کارەبا و پێدانی ماوەى كارەبای نیشتمانی بە سەرجەم شارەکانى هەرێمى کوردستان بەگشتیى و ئەو بڕە کارەبایەى کە بە هەولێرى پایتەخت دەدرێت کرا و تیشک خرایە سەر ئەو جیاوازییەى هەیە لە پێدانى کارەباى هەولێر لەگەڵ شارەکانى ترى هەرێم، کە بەڕێژەیەک تەواو جیاوازە و هەولێر لە بەرامبەر شارەکانى ترى هەرێمى کوردستان کارەباى كەمترە و ستەم لە شارەکە كراوە، بۆ ئەو مەبەستەش داوا لە وەزیری كارەبا کرا ڕەچاوی پشکی پارێزگای هەولێر لە پێدانی کارەبا بکرێت.

لە کۆتایشدا، باس لە هۆکارەکانی کەمبوونەوە و بارگرانی سەر کارەبا و پڕۆژەی پریپەید و نرخی کارەبای 24 کاتژمێری پرۆژەکانی نیشتەجێبوون و داواکاریی هاووڵاتیانى دانیشتوانی پرۆژەکان بۆ کەمبوونەوەى نرخى کارەبا کرا و کۆبوونەوە پشتگیریی خۆی بۆ دۆزینەوەى ڕێگەچارەی گونجاو دووپاتکردەوە.