هەولێر و قوەی جەویە بە گۆڵێک یەکسان بوون

هەولێر و قوەی جەویە بە گۆڵێک یەکسان بوون

هەولێر و قوەی جەویە بە گۆڵێک یەکسان بوون

ئەمشەو هەینی 2026.8.21، بە ئامادەبوونی ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر و ژمارەیەکی بەرچاو لە هاندەرانی هەردوو یانە، کە کەشێکی گەرموگوڕیان بە یاریگاکە بەخشیبوو، یارییەکی بەهێز و پڕ لە ململانێدا لە یاریگای نێودەوڵەتی شەهید فەرانسۆ هەریری لە پایتەختی هەرێمی کوردستان، لە نێوان هەردوو یانەی هەولێر و قوەی جەویە لە چوارچێوەی ڕکابەرییەکانی خولی ئەستێرەکانی عێراق بەڕێوەچوو.

دوای پێشکەشکردنی ئاستێکی بەرز و کێبڕکێیەکی توند لەلایەن یاریزانانی هەردوو یانەکەوە، فیکەی کۆتایی ناوبژیوان ڕاگەیاندنی کۆتایی یارییەکەی لێکەوتەوە بە یەکسانبوونی ئەرێنی هەردوولا بە گۆڵێک (1 گۆڵ بەرامبەر 1 گۆڵ ) بۆ هەر یەکێکیان.