پارێزگاری هەولێر پێشوازی لە شاندێکی قوتابیانی وڵاتانی عەرەبی دەکات

پارێزگاری هەولێر پێشوازی لە شاندێکی قوتابیانی وڵاتانی عەرەبی دەکات

پارێزگاری هەولێر پێشوازی لە شاندێکی قوتابیانی وڵاتانی عەرەبی دەکات

ئەمڕۆ پێنجشەممە 2026.8.20، ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر، لە دیوانی پارێزگا، پێشوازی لە کۆمەڵێک قوتابی وڵاتانی جیاوازی عەرەبی کرد، کە بەمەبەستی ئاشنابوون بە کلتوور و پێشکەوتنەکانی هەرێمی کوردستان سەردانی شاری هەولێریان کردووە.

له‌ دیدارەکەدا، کە گەیلان سلێمان، بەرپرسی لقی منارەی هەولێری یەکێتی قوتابیان و لاوانی دیموکراتی کوردستان ئامادەی بوو، پارێزگاری هه‌ولێر وێڕای بەخێرهێنان، خۆشحاڵی خۆی دەربڕی بە سەردانی کچان و کوڕانی وڵاتانی عەرەبی بۆ پایتەختی هەرێمی کوردستان و جەختیشی لەوە كردەوەکە هەولێری پایتەخت هەمیشە دەرگای کراوەیە بۆ ئاڵوگۆڕی کلتوری و زانستی، و پشتیوانی خۆشی بۆ پەرەپێدانی پەیوەندییەکان لە نێوان قوتابیان و لاوانی کوردستان و جیهانی عەرەبیدا نیشاندا.

لەلایەن خۆیانەوە، قوتابیان سوپاس و پێزانینی خۆیان ئاڕاستەی پارێزگاری هەولێر و لایەنە پەیوەندیدارەکان کرد بۆ ئەو پێشوازییە گەرمە، و سەرسامی خۆشیان بە ئارامی، گەشەسەندن و پێشکەوتنە جۆراوجۆرەکانی هەولێر پایتەخت نیشاندا.