دەشتی هەولێر.. یەکەمین فیستیڤاڵی تایبەت بە کاسبکاران و گوندنشینان

دەشتی هەولێر..  یەکەمین فیستیڤاڵی تایبەت بە کاسبکاران و گوندنشینان

دەشتی هەولێر..
یەکەمین فیستیڤاڵی تایبەت بە کاسبکاران و گوندنشینان

شەوی چوارشەممە 2026.8.19، ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر، بەیاوەری هەریەک لە مەریوان هادی، بەڕێوەبەری گشتی شارەوانییەکان، کارزان عەبدولهادی، سەرۆکی شارەوانی هەولێر، زریان سەباح، سەرۆکی شارەوانی بنەسڵاوە، یەکەمین فێستیڤاڵی تایبەت بە کاسبکاران و گوندنشینانی دەشتی هەولێر لە پارکی هەواری قەزای بنەسڵاوە بەسەرکردەوە.

فێستیڤاڵەکە بە ئامانجی پشتگیریکردنی کاسبکارانی ناوچەکە و ناساندن و بەبازاڕکردنی بەرهەمە ناوخۆییەکانی گوندنشینانی دەشتی هەولێر ڕێکخراوە.