پارێزگاری هەولێر: سوپاس بۆ یەزدان بە هەوڵ و ماندووبوونی تیمەکانی ئاگر کوژێنەوە، رووداوەکە زیانی گیانی لێ نەکەوتەوە…
ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ سێشه‌مە 6-9-2022 ئومێد خۆشناو پارێزگاری هەولێر بە یاوەری قائیمقامی ناوەندو سەرۆکی شارەوانی ئەو دوکانانەی بەسەر کردەوە کە لە بازاڕی شێخه‌ڵای شاری هه‌ولێر ئاگری تێکەتەوە …
پارێزگاری هەولێر لە وردەکاری و هۆکاری ئاگر کەوتنەوەکەی پرسییەوە، کە لێکۆلینەوە لە بارەیەوە بەردەوامە.
خۆشحاڵی خۆشی دڕبڕی کە ئاگرەکە جگه له زیانی ماددی، هیچ زیانێكی گیانی لێ نه‌كه‌وته‌وه….
شایەنی باسە ئاگره‌كه سه‌ره‌تا له دووكانێكی پلاستیك و باغه فرۆشی دروستبووه و دواتریش بۆ چه‌ند دواكانێكی چوارده‌وری گواستراوه‌ته‌وه.
لەم رووەشەوە پارێزگاری هەولێر سوپاسی تیمه‌كانی به‌رگریی شارستانی کرد کە ماندوو نەناسانە توانیان به ماوه‌یه‌كی كه‌م ئاگره‌كه کۆنترۆل بکەن و نه‌هێڵن زیاتر ته‌شه‌نه بكات.