دارەتوو ... کۆبونەوەیەکى فراوانى جەماوەرى لەگەڵ دانیشتووانى ناوچەکە بەڕێوەچوو

دارەتوو ... کۆبونەوەیەکى فراوانى جەماوەرى لەگەڵ دانیشتووانى ناوچەکە بەڕێوەچوو

دارەتوو ...
کۆبونەوەیەکى فراوانى جەماوەرى لەگەڵ دانیشتووانى ناوچەکە بەڕێوەچوو

دوای نیوەڕۆی ئەمڕۆ شەممە 2024.9.7، بە سەرپەرشتی د.پشتیوان سادق، بەرپرسی مەکتەبی ڕێکخستنی پارێزگای هەولێری پارتی و بە ئامادەبوونی ئومێد خۆشناو پارێزگاری هەولێر و ئارى نانەکەلى، بەرپرسی لقی16ی پارتی و بەرپرس و کارگێڕانی ناوچەی دارەتووی پارتی و ژمارەیەکی دیکە لە بەرپرسانی حکومی و حزبی ناوچەکە، بە مەبەستی گوێگرتن لە داوا و خواست و داخوازیی هاوڵاتییان، کۆبوونەوەیەکی فراوانی جەماوەری بەرێوەچوو.

لە کۆبونەوەکەدا، تیشکی خرایە سەر پڕۆژە خزمەتگوزارییەکانی دەڤەرکە و جەخت لەوەکرایەوە ئەوەی لە توانای حکومەتی هەرێمی کوردستان دابێت بۆ خزمەتکردنی هاوڵاتییان درێغی لێ ناکرێت.