پارێزگاری هەولێر، پێشوازیی لە شاندێکی مەڵبەندی هەولێری حزبی شیوعی کوردستان کرد
پارێزگاری هەولێر، پێشوازیی لە شاندێکی مەڵبەندی هەولێری حزبی شیوعی کوردستان کرد
ئەمڕۆ یەکشەممە 2026.1.18، ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر، لە دیوانی پارێزگا، پێشوازیی لە ڕێباز هاشم، بەرپرسی مەڵبەندی هەولێری حزبی شیوعی كوردستان و شاندێكی یاوەری کرد.
لە دیدارەکەدا، هەردوولا تەئکیدیان لە پەرەپێدانی زیاتری پەیوەندیەکان و هەماهەنگی و هاوکاری نێوانیان کردەوە. لەوبارەیەشەوە پارێزگاری هەولێر، دووپاتیکردەوە وەکو ئیدارەی خۆجێیی هەولێر، دەخوازین پەیوەندییەكی تۆکمە و باشمان لەگەڵ سەرجەم حزب و لایەنە سیاسیەكان هەبێت، تاکو بتوانین زۆرترین خزمەت پێشکەش بە هاووڵاتیانی هەولێری پایتەخت بکەین.
لە بەرامبەردا شاندی میوان وێڕای ئەوەی زۆر سوپاسی پارێزگاری هەولێریان کرد بۆ پێشوازیەکەی و هاوكاریی بەردەوامی لەگەڵ مەڵبەندی هەولێر، ئامادەیی هەموو هاوکاری و هەماهەنگییەکی حزبی شیوعی کوردستانیان لەگەڵ پارێزگاى هەولێر نیشاندا.