پارێزگاری هه‌ولێرو پارێزگاری سه‌لاحه‌ددین: هه‌ماهه‌نگی و كاری هاوبه‌شی نێوان هه‌ردووك لا دوپاتكرایه‌وه
ئێواره‌ی ئه‌مرۆ شه‌ممه رێكه‌وتی 21/1/2023 ئومێد خۆشناو پارێزگاری هه‌ولێر له دیوانی پارێزگا پێشوازی له پارێزگاری سه‌لاحه‌ددین و شاندی یاوه‌ری كرد.
له كۆبوونه‌وه‌یه‌كی هاوبه‌شدا وێرای به‌خێر هێنانی پارێزگاری سه‌لاحه‌ددین" پارێزگاری هه‌ولێر ئاماژه‌ی به په‌یوه‌ندی توند‌و تۆڵی هه‌ردوولا كرده‌وه"
له‌لایه‌ن خۆیه‌وه پارێزگاری سه‌لاحه‌ددین وێرای پێشكه‌شكردنی سوپاسگوزاری بۆ پارێزگاری هه‌ولێری، كه هه‌میشه خودان بیرۆكه‌ی مرۆڤدۆستانه‌یه" هاوكات هه‌ماهه‌نگی و كاری هاوبه‌شی نێوان هه‌ردوو پارێزگا دوپاتكرایه‌وه. هه‌ردوولاش جه‌ختیان له‌سه‌ر ئالیه‌تی چاره‌سه‌رییه‌كان و كرده‌وه" به جۆرێك له‌گه‌ڵ عورف و یاسا په‌یڕه‌و كراوه‌كان یه‌ك بگرێته‌وه...
له كۆتاییدا پارێزگای سه‌لاحه‌ددین سوپاسی خۆی بۆ پارێزگاری هه‌ولێر دووپاتكرده‌وه" كه به‌رده‌وام كاره‌كته‌ری خێر بووه بۆ هه‌ر كارێك كه به هه‌ڵپه‌سێردراوی مابێـته‌وه.