پارێزگاری هه‌ولێر، سەردانی دواین مەشقی یاریزانانی یانەى هه‌ولێری کرد

پارێزگاری هه‌ولێر، سەردانی دواین مەشقی یاریزانانی یانەى هه‌ولێری کرد

پارێزگاری هه‌ولێر، سەردانی دواین مەشقی یاریزانانی یانەى هه‌ولێری کرد

دوای نیوەڕۆی ئەمڕۆ شەممە 2025.9.13، ئومێد خۆشناو، پارێزگارى هەولێر، لە یاریگای پارکی سامی عەبدولڕەحمان، لە کۆتا مەشق و ڕاهێنان و ئامادەکاری یانەکە بۆ بەشداریکردن لە خولی ئەمساڵی ئەستێرەکانی عێراق، سەردانیکردن و لەگەڵ سەرۆک و ئەندامانی دەستەی کارگێڕی و ڕاهێنەر و یاریزانانی یانەی هەولێر کۆبووە.

لە کۆبوونەوەکەدا، هیوای سەرکەوتنى لە خولی ئەمساڵی ئەستێرەکانی عێراق بۆ خواستن، ئومێدیی خواست، یانەى هەولێر، کە خاوەن مێژوویەکى پڕشنگدار و ناوێکى بەرزە، بە پاڵپشتى بەردەوامی دڵسۆزانی هەمیشە سەرکەوتوو بێت، بۆ ئەو مەبەستەش تەواوى پاڵپشتیى و هاوکارى یانەکە و یاریزانان دوپاتکردەوە.

پاشان لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانی، ئاماژەی بەوەدا، بۆ ئەمساڵ یانەی هەولێر بە مەعنەویتێکی بەرزەوە و بە چارەسەربوونی بەشێک لەگرفتەکانی و پشتوانییە بەردەوامەکانی ڕێزدار مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان و هەوڵەکانی حکومەت، کە بەردەوامە لە چارەسەرکردنی گرفت و کێشەیەکی دیکە کە مابێت، بەشداری لە خولی ئەستێرەکانی عێراق دەکات.

ڕاشیگەیاند: " ئەمساڵ یانەی هەولێر بە دەستەیەکی کارگێڕی نوێ و نۆژەنکردنەوەی یاریگاکەی و دروستکردنی یاریگایەکی مەشقی نوێ و هێنانی یاریزانی زۆر باش بە توانا، چاوەڕوانیمان وایە بۆ ئەمساڵ دەستکەوتی زۆر باش بۆ یانەکەمان بە دەستدەهێنرێت.