لەهەولێری پایتەخت ... ڕۆژی نیشتیمانی ئیتالیا، بەرز راگیرا

لەهەولێری پایتەخت ... ڕۆژی نیشتیمانی ئیتالیا، بەرز راگیرا

لەهەولێری پایتەخت ...
ڕۆژی نیشتیمانی ئیتالیا، بەرز راگیرا

ئێوارەی ئەمڕۆ دووشەممە 2024.6.3، بە ئامادەبوونی مەلا مستەفا مەسعود بارزانی و ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر و ژمارەیەکی دیکەی بەرچاوو لە ئەندامانی مەکتەبی سیاسی و سەرکردایەتی حیزب و لایەنی سیاسییە کوردستانییەکان و وەزیر و بەرپرسانی حکومی و کونسڵ و نێردەیی وڵاتان، لە هەولێری پایتەخت رۆژی نیشتیمانی ئیتالیا، کە لەلایەن کونسوڵخانەی ئەو وڵاتەوە ڕێکخرابوو بەرز ڕاگیرا.

لە ڕێورەسمەکەدا، پارێزگاری هەولێر پیرۆزبایی ئەو ڕۆژەی لە کونسوڵی ئیتالیا لە هەولێر و گەل و حکومەتی ئەو وڵاتە کرد و جەختى لە پتەوکردنى پەیوەندییەکانى نێوان هەرێمى کوردستان و وڵاتى ئیتاڵیا کردەوە.