بهگوژمهى زیاتر لە ملیارێک دینار، بەردی بناغەی چەند پڕۆژەیەک لەسنوورى قەزایی پیرمام دانرا
سهرلهبهیانى رۆژی یەکشەممە 2022.4.17، لەسەر فەرمانى ڕێزدار مەسرور بارزانى، سەرۆکى حکومەتى هەرێمى کوردستان، ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر، لهڕێورهسمێكدا، لەچوارچێوەی گەیاندنى پرۆژە خزمەتگوزارییەکانی پارێزگای هەولێر، بهگوژمهى (1,049,367,000) ملیارێک و چل و نۆ ملیۆن و سێ سەد و شەست و حەفت هەزار دینار، لە سنووری قەزایی پیرمام، لهسهر بودجهى تەمویلى تایبەتى وەزارەتى شارەوانى بۆ ساڵى 2021، بەچاودێرى بەڕێوەبەرایەتى گشتیى شارەوانیەکانى هەولێر، بهردى بناغهى پرۆژەى (دروستکردنى ئاوەڕۆیى لوولەیى ناو بازاڕى کۆڕێ و قیرتاوکردنى شەقامە ناوخۆییەکانى کۆڕێ و قیڕتاوکردنى شەقامە ناوخۆیەکانى بەستۆڕە و قیڕتاوکردنى چەند شەقامێک لەگەڕەکى عومەرە سۆر 2) دانا، كه لهلایهن كۆمپانیایى (سەرمایە) جێبهجێدهكرێت و ماوهى تهواوكردنى پڕۆژهكهش (200) ڕۆژه.
لهڕێو رهسمهكهدا، كه ههریهك له مهسعود كاڕهش، جێگرى پارێزگار و سەرتیپ خالید، بهڕێوهبهرى گشتیى شارهوانیەکان و حامد ئیسماعیل حمدئەمین، قائیمقامى قەزایی پیرمام و ژمارهیهكى دیكه له بهرپرسانی ئیدارى ناوچهكه ئامادهی بوون، پارێزگارى ههولێر ڕایگەیاند: "ئەنجامدانى ئەم پڕۆژانە لە چوارچێوەى ئەو پڕۆژە خزمەتگوزاریانەى حکومەتى هەرێمى کوردستانە بۆ ئەو شوێنانەى کە پێویست دەکات پڕۆژەیان لێ ئەنجامبدرێت، لەساڵى ڕابردووشدا لە چوارچێوەى پڕۆژەکانى پەرەپێدانى پارێزگاى هەولێر ژمارەیەک پڕۆژەى دیکەمان لەو ناوچانە ئەنجامداوە، بەڵام بەدڵنیاییەوە بەهۆى وەستانى چەندین ساڵ وەستانى پڕۆژەکان هێشتا پێویست دەکات پڕۆژەى دیکە لەو ناوچانە ئەنجامبدرێن، ئێستا کە بە ئیمکانیەتێکى دیاریکراو پڕۆژەکان دەستیان پێکردۆتەوە ئەگەر بەراوردى بکەین لەگەڵ پێویستیەکانى ئەو ناوچانە لە 25%ى خزمەتگوزارییەکانە، لەگەڵ ئەوەشدا ئێمە لە پلان و بەرنامەکانى پارێزگا، بۆ ئەمساڵ 2022 ئامادەکارى و پلانێکى باشمان داڕشتووە بۆ ئەنجامدانى ژمارەیەکى زۆر پڕۆژەى ترى خزمەتگوزارى".
پارێزگارى هەولێر وتیشى: "جەنابى سەرۆکى حکومەتى هەرێمى کوردستان ڕێزدار مەسرور بارزانى، هەمیشە تەئکید لەسەر ئەوە دەکاتەوە لەگەیاندنى پڕۆژە خزمەتگوزارییەکان نابێت جیاوازى لەنێوان ناو شار و دەرەوەى شار بکرێت، بەڵکو دەبێت بە شێوەیەکى یەکسان دەستى ئاوەدانى و خزمەتگوزارى بگاتە سەرجەم ناوچەکان بەبێ جیاوازى، بەتایبەتى ئەو شوێنانەى کە کەمترین دەستى خزمەتگوزارییان پێگەیشتووە".
پاشان پارێزگارى هەولێر، چەند پڕۆژەیەکى لە سنوورى شارەوانى کۆڕێ بەسەر کردەوە و لەنزیکەوە لەکەم و کوڕى و پێویستیەکانى کۆڵییەوە.