پارێزگاری هه‌ولێر له‌باره‌ی گرنبوونی نرخی كاڵا له‌مانگی ره‌مه‌زاندا قسه ده‌كات
پارێزگاری هه‌ولێر رایده‌گه‌یه‌نێت، تیمه‌كانی چاودێری بازاڕ رێگه به فرۆشتنی كاڵای به‌سه‌رچوو ناده‌ن و ئیجرائاتی پێویستیش له‌گه‌ڵ ئه‌و كه‌سانه ده‌كه‌ن كه نرخی كاڵاكان به‌هۆی مانگی ره‌مه‌زانی پیرۆزه‌وه به‌رزده‌كه‌نه‌وه.
ئومێد خۆشناو پارێزگاری هه‌ولێر رایده‌گه‌یه‌نێت، له‌هه‌ر شوێنێك كاڵای ماوه‌به‌سه‌رچوو هه‌بێت تیمه‌كانی چاودێری بازاڕ ، ده‌ستی به‌سه‌رداده‌گرن.
پارێزگاری هه‌ولێر راشیگه‌یاند، له‌مانگی ره‌مه‌زاندا هه‌ڵمه‌ته‌كه زیاتر ده‌بێت، له‌كاتی ئاماده‌كاریكردن بۆ مانگی ره‌مه‌زانی پیرۆز، تیمه‌كان كاره‌كانیان چرترده‌كه‌نه‌وه.
له‌باره‌ی به‌رزبوونه‌وه‌ی نرخی كاڵا له‌مانگی ره‌مه‌زانی پیرۆز گوتی: هه‌ر كاتێك داواكاری له‌سه‌ر كاڵا زیاتربێت، نرخ به‌رز ده‌بێته‌وه، دووباره له رێگه‌ی تیمه‌كانی چاودێری بازاڕ، موتابه‌عه‌ی نرخ ده‌كرێت، دڵنیاتان ده‌كه‌ینه‌وه رێگه به‌وه نادرێت به‌بۆنه‌ی گه‌شت و سه‌یران و هه‌روه‌ها ده‌ستپێكی مانگی ره‌مه‌زانی پیرۆز نرخی كاڵای رۆژانه به‌رز ببێته‌وه.
ئومێد خۆشناو ده‌شڵێت: "نا‌توانیین ئیجرائات له‌گه‌ل ئه‌وه بكه‌ین كه به‌هۆی به‌رزبوونه‌وه‌ی نرخی دۆلار كاڵاكان نرخیان به‌رز ده‌بێته‌وه".