سەبارەت بە ئەنجامدانى هەڵبژاردنى ژوورى بازرگانى و پيشه‌سازى هه‌ولێر کۆبوونەوەیەکى هاوبەش ئەنجامدرا

سەبارەت بە ئەنجامدانى هەڵبژاردنى ژوورى بازرگانى و پيشه‌سازى هه‌ولێر کۆبوونەوەیەکى هاوبەش ئەنجامدرا

سەبارەت بە ئەنجامدانى هەڵبژاردنى ژوورى بازرگانى و پيشه‌سازى هه‌ولێر کۆبوونەوەیەکى هاوبەش ئەنجامدرا

ئەمڕۆ چوارشەممە 2023.11.22، بە سەرپەرشتى ئومێد خۆشناو، پارێزگارى هەولێر و بڵند ئیسماعیل، بەرپرسی لقی2ی پارتی، لە بارەگاى لق، کۆبوونەوەیەک سەبارەت بە ئەنجامدانى هەڵبژاردنى ژوورى بازرگانى و پيشه‌سازى هه‌ولێر ئەنجامدرا، کە بڕیارە لە 30ى ئەم مانگە ئەنجامبدرێت.

لە کۆبوونەوەکەدا، باس لە گرنگى ژوورى بازرگانى و پیشەسازى و پڕۆسەکە کرا و ئاماژەبەوەدرا کە هەموولایەکیان ئازادن لە خۆ کاندیدکردن، هەروەها جەخت لە بەڕێوەچوونى پڕۆسەى هەڵبژاردنەکە لە کەشێکى دیموکراتى و ئارام کرایەوە و هیوای سەرکەوتنیان بۆ کاندیدان خواست.