سەردانی هێزەکانی پێشمەرگە
سەردانی هێزەکانی پێشمەرگە
ئەمڕۆ چوارشەممە 2025.1.29، هەریەک لە سیداد بارزانى، ئەندامى دەستەى کارگێڕى مەکتەبى سیاسى پارتى دیموکراتى کوردستان و ئومێد خۆشناو، پارێزگارى هەولێر و سەنگەر کانەبى، بەرپرسى لقی 23ـی قەرەچووغی پارتی، سەردانى میحوهری گوێڕ- مهخمووری هێزەکانى پێشمهرگهی كوردستانیان کرد و لەلایەن سیروان بارزانى، فەرماندەى میحوهر پێشوازیان لێکرا.
لە دیدارەکەدا، تیشک خرایە سەر توانای سەربازی هێزی پێشمەرگە بۆ پاراستنی ئاسایشی خاک و خەڵکی کوردستان و ستایشی ڕۆڵ و خۆڕاگری و قوربانیدانی پێشمەرگەی کوردستان کرا لە بەرگریکردن لە دەسکەوتە نیشتمانییەکان و قەوارەی دەستووریی هەرێمی کوردستان.