لەهەولێر ... بەبڕی دوو هەزار مەتر دووجا، کاری قیڕتاوکردن بۆ چەند شەقامێکی تێکچوو جێبەجێکرا

لەهەولێر ... بەبڕی دوو هەزار مەتر دووجا، کاری قیڕتاوکردن بۆ چەند شەقامێکی تێکچوو جێبەجێکرا

لەهەولێر ...
بەبڕی دوو هەزار مەتر دووجا، کاری قیڕتاوکردن بۆ چەند شەقامێکی تێکچوو جێبەجێکرا

لەپێناو باشترکردنی ڕێگاوبان و سەلامەتی هاوڵاتیان و شوفێران بەگشتی، لەلایەن تیمی چاککردنەوەی شەقام لە هەر شەش بەڕێوەبەرایەتی شارەوانیی" وە بە هەماهەنگی کارگەی قیڕی سەرۆکایەتیی شارەوانیی هەولێر بەبڕی (325)تۆن قیڕی بەرهەمهاتوو، لە ڕێگای تیمەکانمان بە بڕی (2000) مەتر دووجا، کاری قیڕتاوکردن بۆ هەر یەک لە شەقامە تێکچووەکانی چوارڕیانی مامز نزیک پارکی شانەدەر، شەقامێک لە ناو پێشانگەکانی ئۆتۆمبێڵ لە گەڕەکی ئازادی، و شەقامی 100 مەتری، هەروەها چاککردنەوەی دوو سەرە کۆڵان لە گەڕەکەکانی نازناز و ئاری، قیڕتاوکرنی چەند شەقامێکی دیکە لە هەولێری نوێ و گەڕەکی کوردستان و ڕزگاری2 .