پارێزگاری هەولێر... بۆ لەنزیکەوە ئاگاداربوون لە بەڕێوەچوونی کارەکان و گرتنەبەری رێکارە تەندروستی و خۆپارێزییەکان، گۆشتگەی هاوچەرخی هەولێری بەسەرکردەوە

پارێزگاری هەولێر... بۆ لەنزیکەوە ئاگاداربوون لە بەڕێوەچوونی کارەکان و گرتنەبەری رێکارە تەندروستی و خۆپارێزییەکان، گۆشتگەی هاوچەرخی هەولێری بەسەرکردەوە

پارێزگاری هەولێر...
بۆ لەنزیکەوە ئاگاداربوون لە بەڕێوەچوونی کارەکان و گرتنەبەری رێکارە تەندروستی و خۆپارێزییەکان، گۆشتگەی هاوچەرخی هەولێری بەسەرکردەوە

ئەمڕۆ هەینی 2025.6.6، لە یەکەمین ڕۆژی جەژنی قوربان، ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر، بەمەبەستی لە نزیکەوە ئاگاداربوون لە چۆنیەتی بەڕێوەچوونی کارەکان و گرتنەبەری رێکارە تەندروستی و خۆپارێزییەکان و پاراستنی هاوڵاتییان لە مەترسی تای خوێن بەربوون، بە یاوەری موسا ئەحمەد، سەرۆکی دەزگای خێرخوازی بارزانی و ئێرمان تۆپچوو، کونسڵی گشتیی تورکیا لە هەولێر و بەڕێوەبەری پۆلیسی هەولێر و بەڕێوەبەری لقی هەولێری مانگی سووری عێراقی و بەڕێوەبەری کاروباری ناوخۆی پارێزگا، گۆشتگەی هاوچەرخی هەولێر بەسەرکردەوە.

پارێزگاری هەولێر لە بەسەرکردنەوەکەیدا، دوای ئەوەی لە نزیکەوە بەشەکانی گۆشتگەی بەسەرکردەوە، دەستخۆشی لە بەڕێوەبەر و پزیشکانی ڤێتەرنەری و تیمەکانی تەندروستی و ستاف و کارمەند و کرێکارانی کرد، کە بەمیکانیزمێکی گونجاو و بەڕەچاوەکردنی دۆخی تەندروستی و پاراستنی سەلامەتی گیانی هاوڵاتییان کارەکانیان ئەنجامدەدەن.

پاشان پارێزگاری هەولێر، وێڕای گەیاندنی پەیامی پیرۆزبایی بەبۆنەی جەژنی قوربانی پیرۆز، سوپاسی دەزگای خێرخوازی بارزانی و مانگی سوری تورکی و هەموو ئەو هاوڵاتی و کەس و لایەنانە بەڕێزانەی کرد کە ئەمڕۆ بەشداربوون لە کردنە قوربانی سەدان ئاژەڵ لە گۆشتگەی هاوچەرخی هەولێر و دابەشکردنی خێزانە کەم دەرامەت و هەژارنشینەکانی شارەکەمان.

دەستخۆشی لە هەموو ئەو کەس و لایەن و هاوڵاتیانەش کرد، بەڕەچاوکردنی دۆخی تەندروستی و گرتنەبەری ڕێوشوێنەکانی مەترسی نەخۆشی تای خوێن بەربوون و لەپێناو پاراستنی سەلامەتی تەندروستی خۆیان و هاوشارانیان پابەندی ڕێنماییەکان بوونە و لەگۆشتگەی هاوچەرخی هەولێر قوربانیەکانیان ئەنجامدا.