هەولێر: رۆژی ژینگەی هەولێر 22/2 بەبەرزی راگیرا …
ئەمرۆ چوارشەممە رێکەوتی 22-2-2023 بە ئامادەبوونی ئومێد خۆشناو پارێزگاری هەولێرو عەبدولرەحمان سدیق سەرۆکی دەستەیی پاراستنی ژینگەی هەرێمی کوردستان و ژمارەیەکی بەرچاو لە ژینگە پارێزان، بەبۆنەی رۆژی ژینگەی هەولێر 22/2 مەراسیمێکی دارچاندن لە پارکی هاوار لە بنەسڵاوە بەرێوە چوو…
سەرەتا دڵشاد هیرانی بەرێوەبەری فەرمانگەی ژینگەی هەولێر وتاری بەخێر هێنانی پێشکەش کرد…
دواتر هەر بەم بۆنەیەوە پارێزگاری هەولێر لە وتەیەکدا باسی لە چیرۆکی دروستبوونی دیرۆکی ئەم رۆژە کرد کە بۆ ژینگە دیاری کراوەو پاراستنی ژینگەی بەبەشێک لە ئاینداری و خۆشەویستی بۆ خاک و نیشتیمان هەژمار کرد، بە جۆرێك کە لە کارنامەی کابینەی نۆی حکومەتی هەرێمی کوردستان ئەولەویەتی بەرچاوی پێ دراوە …
ئومێد خۆشناو جەختی کردەوە کە پێویستە ژینگە پارێزی لە مەسەلەی دروشمکاری بهێنینە دەرەوەو بیکەین بە کلتوور لە هەموو ماڵ و قوتابخانە و فەرمانگە و بازارێك …
هەر لەو مەراسیمەدا وێرای چاندنی دارو درخت، هاوکات ژمارەیەك لە باڵندەی جۆراو جۆر لە لایەن ئامادەبووانەوە ئازاد کران ..
لە کۆتایی مەراسیمەکەدا ژمارەیەك لە ژینگە پارێزان رێزیان لێگیرا ….