پارێزگارى هەولێر، پرۆژەی دروستکردنی سەنتەرى خانەنشینى کۆیەى بەسەرکردەوە
پارێزگارى هەولێر، پرۆژەی دروستکردنی سەنتەرى خانەنشینى کۆیەى بەسەرکردەوە
چوارشەممە 2022.12.7، ئومید خۆشناو، پارێزگارى هەولێر، بەیاوەرى مەسعود کاڕەش، جێگرى پارێزگار و حاکم تاریق حەیدەرى، قائیمقامى قەزایی کۆیە و بەڕێوەبەرى شارەوانى کۆیە و ژمارەیەکى دیکە لە بەرپرسان، بەمەبەستى لە نزیکەوە ئاگاداربوون لە چۆنیەتى بەڕێوەچوونى کارەکان، پرۆژەی دروستکردنی سەنتەرى خانەنشینى کۆیەى لە باخی خوشکە فریشتە لە شاری کۆیە بەسەرکردەوە کە لە سەر ئەرکى شێخ باز، خاوەنى کۆمپانیایى کارگروپ دەست بەدروستکردنى کراوە.
پارێزگارى هەولێر لە بەسەرکردنەوەکەیدا، لەنزیکەوە لە چۆنیەتی بەڕێوەچوونی کارەکانی کۆڵییەوە و وێڕاى سوپاس بۆ خاوەنى کۆمپانیاى کارگروپ و دەستخۆشى لە ستافى کارى پڕۆژکە ڕایگەیاند: "وەک پارێزگای هەولێر بەهەموو شێوەیەک پاڵپشتانین بۆ ئەوەی بە باشترین شێوە کارەکانى ئهم پڕۆژەیه جێبەجێبکرێت و لەمنزیکانە بهڕووى ئهو مرۆڤە بەڕێزانە بکرێتەوە کە لهڕابردوودا ههریهك له بوارهكهى خۆیدا بهشێكى زۆرى تهمهنى پێشكهش بۆ خزمهتكردنى كوردستان و شاری کۆیە تەرخانکردووە".
جێگەى باسە، پرۆژەی سەنتەرى خانەنشینى کۆیە، بەشێوە و شێوازێکى سەردەمیانە دەست بەدروستکردنى کراوە و پێکهاتووە لە چەندین بەش، لەوانە قاوەخانە، بەشێک بۆ حەوانەوەى خانەنشینان، سەرتاشخانە، کلینکى تەندروستى و شوێنک بۆ وەرزشکردن و کات بەسەربردنی خانەنشینان.