بەئامادەبوونی پارێزگاری هەولێر مەراسیمێک بەبۆنەی رۆژی جیهانی پەنابەران سازکرا
رۆژی دووشەممە 2022.6.20، بەئامادەبوونی ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر و نەبەز عەبدولحەمید، قائیمقامی ناوەند و د.جوتیار عادل، وتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستان و ژمارەیەکی دیکە لەبەرپرسان و نێردە و نوێنەرانی ڕێکخراوە مرۆییەکان، مەراسیمێک بەبۆنەی رۆژی جیهانی پەنابەران لەلایەن رێکخراوی سویدۆ و UNHCR لەپارکی شانەدەر سازکرا.