پارێزگاری هەولێر، کارگەی jiber بۆ بەرهەمهێنانى جل و بەرگی بەسەرکردەوە
پارێزگاری هەولێر، کارگەی jiber بۆ بەرهەمهێنانى جل و بەرگی بەسەرکردەوە
دوای نیوەڕۆی رۆژی پێنجشەممە 2024.5.2، ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر، لە چوارچێوەی سەردانەکەیدا بۆ ناوچەى پیشەسازیى شارى دیاربەکر، بە یاوەری محمد قایە، سەرۆکی ژووری بازرگانی و پیشەسازی دیاربەکر و شوان زراری، پەرلەمانتاری پێشووی پارتی و کارزان عبدولهادی، سەرۆکی شارەوانی هەولێر و هێمن موراد، بەڕێوەبەری گشتی کشتوکاڵی هەولێر و شاندى یاوەرى، بە مەبەستی لە نزیکەوە ئاگاداربوون لە چۆنیەتی بەرێوەچوونی کار و بەهەمەکانى، سەردانى کارگەی ( jiber )ى بۆ بەرهەمهێنانى جل و بەرگی کرد و لەلایەن خاوەنی کارگە و دەستەی کارگێڕی کارگەکە پێشوازی لێکرا.
پارێزگاری هەولێر، دوای ئەوەی سەردانی یەکە یەکەی بەشەکان و سەرجەم هێڵەکانی بەرهەمهێنانى کارگەکەی کرد، لەنزیکەوە لە چۆنیەتی کارکردن و جۆر و ڕێژەی بەرهەمی کارگەکەى کۆڵییەوە و وێڕایی دەست خۆشی لە خاوەنى کارگە و بەڕێوەبەران و کرێکارانى کارگەکە، ئاماژەی بەوەدا وەک پارێزگای هەولێر لە چوارچێوەی یاسا و ڕێنماییە بەرکارەکانی هەرێمی کوردستان دەرگامان بەڕووی هەموو کۆمپانیا و خاوەنکار و سەرمایەگوزرێک کرایەوە بۆئەوەی وەبەرهێنان لەشارەکەمان ئەنجامبدەن، لەوچوارچێوەیەشدا ئامادەین هەموو ئاسانکاری و هاریکارییەک پێشکەش بکەین.