بریارێکی گرنگ لە پارێزگاری هەولێرەوە
دەربارەی ئەو زەوی و موڵکانەی پێشتر بە گرێ بەست بە پیشەوەران درابوو، پارێزگاری هەولێر بریارێکی تایبەتی دەرکرد کە لە ناوەرۆکیدا هاتووە: ئهو زهوی و موڵكانهی پێشتر بهپێی گرێبهستێك به پیشهوهران دراون، جارێكی دیكه ناخرێنهوه زیادكردنی ئاشكرا، بهڵكوو ههموو سێ ساڵ جارێك بهپێی بارودۆخ و سهردهم، كرێی موڵكهكان لهسهر خاوهنهكانیان دیاری دهكرێت.
پارێزگاری هەولێر دەڵێت: دوای وەرگرتنی ڕای ئەنجوومەنی شوورای هەرێمی کوردستان و وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزاری حکوومەتی هەرێم، لەسەر بڕگەی سێیەمی مادەی 23ی یاسای ژمارە 1ی ساڵی 2021، سەبارەت بە فرۆشتن و بەکرێدانی موڵک و ماڵی دەوڵەت، هەموو ئەو پیشەوەرانەی، کە لە ڕێگەی ژووری بازرگانی، یاخود شارەوانییەکانەوە مۆڵەتی کاریان پێ دراوە و بەبێ زیادکردنی ئاشکرا زهوییان لە حکوومەت وەرگرتووە و کردوویانە به کارگە، یاخود لە موڵکی دەوڵەتدا کرێنشینن و بەردەوامن لەسەر پیشە و کاری خۆیان، بەپێی ئەو گرێبەستەی، کە یەکەمینجار لەنێوان ئەوان و فەرمانگە و دامودەزگاکانی حکوومەتدا كراوە، هیچ پیشەوەرێک یان خاوەن کارگەیەک جارێکی دیكه ئەو موڵکەی له دهوڵهت وهریگرتووه و کرێنشینە تێیدا، یان ئەو زهوییهی کە پێی دراوە و کردوویەتی بە کارگە، ناخرێتەوە زیادکردنی ئاشکرا".
ئەوەشی دووپات كردەوە ئهو زهوی و موڵكانه سێ ساڵ جارێک لەلایەن لایەنی پەیوەندیدارەوە کرێکەی بەپێی بارودۆخ و سەردەم دەخەمڵێندرێت و کرێی موڵکەکە لەسەر خاوەن پیشەکە دیاریدەکرێت.
ئومێد خۆشناو، پارێزگاری ڕاگەیاند: "ئەو بڕیارە بە مەبەستی هاندانی كاسبكاران و پیشەوەرانە، پێشتر چەند ساڵ جارێك لەو موڵكانەی تێیدابوون، دەبوو مزایەدەیان بۆ بكرێت، هەندێك جار پارەیان لەسەر زیاد دەبوو، هەندێك جاریش كاسبكارەكە بەهۆی مزایەدەوە شوێنەكەی خۆی لەدەست دەدا، بۆیە ئەوەمان نەهێشت".
زیاتر گوتیشی: "ئەو بڕیارە بۆ ئەوەیە، هانی خەڵك بدرێت تاكوو لە كار و كەسابەتی خۆی بەردەوام بێت، ئەوەی كراوە ئاسانكارییەكی زۆرە بۆیان، تەنیا ئەوەی ماوە سێ ساڵ جارێك پێداچوونەوەیەك بە كرێیەكانیان دەكرێت و لەگەڵ بارودۆخ و سەردەمەكە دەگونجێندرێت".
پارێزگاری هەولێر گوتیشی: "پیشەوەران و کاسبکارانی سنووری پارێزگای ههولێر دڵنیا دەکەینەوە، هەموو هاوکاری و پاڵپشتی و ئاسانکارییەکیان پێشکەش دەکەین، لەپێناو بەرەوپێشچوونی کار و کەسابەتیان و پێشخستن و پەرەپێدانی پیشەسازیی لە شارەکەدا".