ئاهەنگی دەرچووانی قوتابیانی زانکۆی تیشك

ئاهەنگی دەرچووانی قوتابیانی زانکۆی تیشك

ئاهەنگی دەرچووانی قوتابیانی زانکۆی تیشك

شەوی سێشەممە 2025.9.30، ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر، بەشداربوو لە ئاهەنگی دەرچووانی قوتابیانی زانکۆی تیشک بۆ ساڵی خوێندنی 2024 - 2025.

لە ڕێورەسمەکەدا، کە ژمارەیەکی بەرچاوو لە بەرپرسانی حکومی و سەرۆکی زانکۆ و ڕاگری کۆلێژەکان و مامۆستایان و کەسوکاری قوتابیان ئامادەیی بوون، پارێزگارى هەولێر، وێرای پیرۆزبایی کردن لە قوتابیان و مامۆستایانی زانکۆ و کەسوکاری قوتابیان، ئومێدى خواست قوتابیان لە دوای دەرچوونیان لە زانکۆ، لە بواری پراكتیكیدا توانا هزری و مەعریفەکانیان بخەنە گەڕ لە پێناو خزمەتکردنی نیشتیمان و ئەو پسپۆڕی و شارەزاییەی کە لە زانکۆ فێری بوونە، بەکاری بهێنن بۆ پێشكەوتن و گەشەپێدانی زیاتری كوردستان.