دەستپێکردنی سێهەمین خولی پاڵەوانێتی تۆپی پێی دیپلۆماسی لە هەولێر
دەستپێکردنی سێهەمین خولی پاڵەوانێتی تۆپی پێی دیپلۆماسی لە هەولێر
ئێوارەی ئەمرۆ 10.10.2026 بە ئامادەبوونی ئومێد خۆشناو پارێزگاری هەولێر، سەفین دزەیی، بەرپرسی فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوەو ئایدن مەعروف وەزیری هەرێم بۆ کاروباری پێکهاتەکان و لەگەڵ ژمارەیەک لە دیپلۆماتکاران، کونسوڵە گشتییەکان و کارمەندانی کونسوڵخانەکان سێهەمین خولی پاڵەوانێتی تۆپی پێی دیپلۆماسی لە هەولێر دەستی پێکرد .
ئامانجی خولەکە، پتەوکردنی پەیوەندی دۆستانە و بەهێزکردنی پەیوەندییەکانە لە ڕێگەی وەرزشەوە.
سێهەمین خولی پاڵەوانێتی تۆپی پێی دیپلۆماسی، جگە لەوەی چالاکییەکی وەرزشییە، دەرفەتێکی گرنگە بۆ نزیک کردنەوەی نوێنەرایەتییە دیپلۆماسییەکان و دامەزراوەکانی هەرێمی کوردستان، پتەوکردنی پەیوەندییە دۆستانەکان و بەهێزکردنی ڕۆحی هاوکاری و کێبڕکێی لەنێوان بەشداربوواندا.