هەولێر.. بەرێوەچوونی رۆژی زمان و کولتووری تورکمانی
دوای ئەوەی بە بریاری پەرلەمانی کوردستان، رۆژی 17-11 بۆ رۆژی زمان و کەلتووری پێکهاتەکانی تورکمان دیاری کرا، ئەمرۆ پارێزگاری هەولێر ئومێد خۆشناو بە بەشداری وەزیری پەروەردە و سکرتێری پەرلەمانی کوردستان و چەندین کەسایەتی دیکەی سیاسیی، رێوڕەسمی رۆژی زمان و کەلتووری تورکمانی بەڕێوەچوو…
شایەنی وتنە ساڵانە بەڕێوەبەرایەتی گشتیی ماڵی تورکمانی سەر بە وەزارەتی رۆشنبیری لە ھەولێر بە چەند چالاکییەک یادی رۆژی زمان و کولتووری تورکمانی دەکاتەوە و ئەمساڵیش بە بەشداری ژمارەیەک کەسایەتی سیاسیی، هونەرمەند و ھاووڵاتیی تورکمان و نەتەوەکانی دیکە یادی ئەو رۆژە بەشکۆداریەوە کرایەوە و چەندین وتار پێشکەشکران و ژمارەیەك چاڵاکوان و پەروەردەکارو کەسایەتیش خەڵاتکران …