بەئامادەبوونى وەزیرى تەندروستى و پارێزگارى هەولێر، تاقیگەیەکى پزیشکى کرایەوە
ئێوارەى رۆژی دووشهمه 2022.3.7، بەئامادەبوونى د.سامان بەرزنجى، وەزیرى تەندروستى و ئومێد خۆشناو، پارێزگارى هەولێر و ئەحمەد کانى بەرپرسى لقى2ى پارتى دیموکراتى کوردستان و د.دلۆڤان محەمەد، بەرێوەبەرى گشتى تەندروستى هەولێر، تاقیگەی پزیشکی (بایۆ) کرایەوە کە بەشێوەیەکی سەردەمیانە خزمەتی تەندروستی پێشکەش بە دانیشتوانی شاری هەولێر دەکات.