لە چوارچێوەی هەوڵە بەردەوامەکانی پارێزگای هەولێر بۆ پەرەپێدانی کەرتی تەندروستی
لە چوارچێوەی هەوڵە بەردەوامەکانی پارێزگای هەولێر بۆ پەرەپێدانی کەرتی تەندروستی
، لەسەر فەرمانی پارێزگاری هەولێر، دەستکراوە بە نۆژەنکردنەوە و دابینکردنی پێداویستی پزیشکی بە گوژمەی ( 633 ملیۆن و 726 هەزار دینار) لەسنووری بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی هەولێر.
ئەم هەنگاوەش بە ئامانجی بەرزکردنەوەی ئاستی خزمەتگوزارییە تەندروستییەکان و دابینکردنی ژینگەیەکی شایستەتر بۆ چارەسەرکردنی نەخۆشخان و هاووڵاتیانی شاری هەولێر.