دوبـەی... دووەمین ڕۆژی کـۆنـفـرانـسـی سـاڵانـەی IBBC

دوبـەی... دووەمین ڕۆژی کـۆنـفـرانـسـی سـاڵانـەی IBBC

دوبـەی...
دووەمین ڕۆژی کـۆنـفـرانـسـی سـاڵانـەی IBBC

ئـەمـڕۆ هەینی 2023.12.8، بەبەشداری شاندێکی هەرێمی کوردستان کە پێکهاتبوو لە کـەمـال مـوسـلـیـم، وەزیـری بـازرگـانـی و پـیـشـەسـازی ، بـێـگـەرد تـاڵـەبـانـی، وەزیـری کـشـتـوکـاڵ و سـەرچـاوەکـانـی ئـاو ، ئـومـێـد خـۆشـنـاو، پـارێـزگـاری ھـەولـێـر ، د.مـحـەمـەد شـوکـری، سـەرۆکـی دەسـتـەی وەبـەرھــێـنـان، گـوھـدار شـێـخـۆ، سـەرپـەرشـتـیـاری ئـیـدارەی سـەربـەخـۆی زاخـۆ، سەروەر هاواری، بریکاری وەزارەتی بازرگانی، هەروەها بەئا مادەبوونی نوێنەری سەرۆکوەزیرانی عێراق و وەزیری بازرگانی ئیمارات و سەفیری بەریتانیا لە عێراق، کۆنفرانسی ساڵانەی ئەنجوومەنی بازرگانی عێراق-بەریتانیا لە شاری دووبەی لەژێر ناوونیشانی "عێراق: بونیاتنانی ئاییندەیەکی بەردەوام" لە دووەم ڕۆژیدا بەردەوام بوو.

کەتێیدا چەندین وتار و پانێڵ سەبارەت بە پـرسـی وزە و ژیـنـگـە و دارایـی گـەنـگـەشـەکرا.