پارێزگاری هەولێر بەربانگی لەگەڵ پۆلیسى شارەوانى کردەوە
پارێزگاری هەولێر بەربانگی لەگەڵ پۆلیسى شارەوانى کردەوە
ئێوارەی پێنجشەممە 2024.4.4، ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر، بە ئامادەبوونى نەبەز عەبدولحەمید، قائیمقامى ناوەند و بەڕێوەبەرانی کاروباری ناوحۆی پارێزگا و شارەوانییەکان و فەرمانگەکانی دیکەی خزمەتگوزاری و ژمارەیەکی دیکە لە پلەدار و ئەفسەرانی پۆلیس، بەربانگی مانگی پیرۆزی ڕەمەزانی لەگەڵ پۆلیسى شارەوانى هەولێر کردەوە.
دوای بەربانگ، پارێزگاری هەولێر دەستخۆشی لە ئەفسەر و پلەدار و پۆلیسى شارەوانى کرد بۆ ئەنجامدانی کارەکانیان و هاوکاریکردنیان لەگەڵ تیمەکەکانی چاودێری بازاڕی قائیمقامیەتى ناوەند و تەندروستى و بازرگانى و چالاکییەکانی ڕێکخستن و لادانى زێدەڕۆیی و سەرپێچییەکانى نێو بازاڕ.