پارێزگاری هەولێر، پێشوازی لە بەڕێوەبەری دامەزراوەی قوتابخانە نێودەوڵەتییەکانی مەعاریفی تورکیا لە عێراق و هەرێمی کوردستان دەكات

ئەمرۆ پێنجشەممە 2026.8.20، ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر، لە دیوانی پارێزگا، پێشوازی لە عەلی ئاریکمیرت، بەڕێوەبەری دامەزراوەی قوتابخانە نێودەوڵەتییەکانی مەعاریفی تورکیا لە عێراق و هەرێمی کوردستان و شاندێكی یاوەری كرد.

لە دیدارەکەدا، دۆخی ئێستای کەرتی پەروەردە و ئاستی فێربوون لە قوتابخانەکانی مەعاریف تاوتوێ کرا و تەئکیدی لە پاڵپشتی په‌روه‌رده‌ و ناوەندەکانی خوێندن کرایەوە، لەوبارەیەشەوە پارێزگاری هەولێر ئاماژە بە گرنگیی بەرزکردنەوەی کوالێتی خوێندن داو دووپاتی كردەوە هەولێری پایتەخت هەمیشە پاڵپشتی لەو پڕۆژە پەروەردەییانە دەکات کە خزمەت بە پەرەپێدانی تواناکانی قوتابییان دەکات.

لە تەوەرێکی دیکەی کۆبوونەوەکەدا، گفتوگۆ سەبارەت بە پڕۆژەکانی داهاتووی قوتابخانەکانی مەعاریف و پلانی داهاتووی دامەزراوەكە بۆ بەهێزکردنی بنکە پەروەردەییەکانی كرا و هەردولا جەختیان لەسەر پێویستیی بەرەوپێشبردنی پەروەردە و فەراهەمکردنی دەرفەتی خوێندن و ستانداردێکی بەرزی پەروەردە و خوێندن کردەوە.

لە کۆتایی دیدارەکەدا، شاندی میوان سوپاسی پێشوازی و پاڵپشتی بەردەوامی پارێزگاری هەولێریان کرد لە پەرەپێدانی سێکتەرە جیاوازەکانی هەولێری پایتەختی هەرێمی كوردستان.