لە هەولێر .... فیستڤاڵی کاری دەستی و براندە کوردییەکان كرایەوە
لە هەولێر ....
فیستڤاڵی کاری دەستی و براندە کوردییەکان كرایەوە
ئێوارەی ئەمرۆ چوارشەممە 2026.8.19، ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر، بەیاوەری کارزان عەبدولهادی، سەرۆکی شارەوانی، فیستیڤاڵی کاری دەستی و براندە کوردییەکان لە بەردەم پارکی شانەدەر کردەوە.
پاش کردنەوەی فیستیڤاڵەکە و بەسەركردنەوەی بەشەكانی، پارێزگاری هەولێر دەستخۆشی لەبەشداربووانكرد بۆ ئەو کار و بەرهەمانەی نمایشیان کردووە.
جێگەی باسە، ئامانج لە كردنەوەی ئەم فیستیڤاڵە، کە دەیان خێمە و دوکانی تایبەتی لەخۆگرتووە و تێیدا کارە دەستیی و بەرهەمە خۆماڵییەکان نمایش كراون، پاڵپشتیکردنی بەرهەمی ناوخۆیی و ڕەخساندنی دەرفەتی کار بۆ گەنجان و کاسبکاران و هاندانی خاوەنکارە ناوخۆییەکانە بۆ پەرەپێدانی کوالیتی براندەکانیان، ئەوە جگە لە دروستكردنی کەشێکی گونجاو و خێزانی بۆ هاووڵاتیان و ئەو گەشتیارانەی کە سەردانی هەولێری پایتەختیان کردووە.