لەهەولێر ... تەرمی هونەرمەند "جەبار ئەحمەد ئەربیلی" بە خاکسپێردرا

لەهەولێر ... تەرمی هونەرمەند

لەهەولێر ...
تەرمی هونەرمەند "جەبار ئەحمەد ئەربیلی" بە خاکسپێردرا

دوای نیوەڕۆی ئەمڕۆ چوارشەممە 2026.8.19، لە ڕێوڕەسمێکدا بە ئامادەبوونی ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر، ئایدن مەعروف، وەزیری هەرێم بۆ کاروباری پێکهاتەکان، و فەرهەنگ غەفوور، ڕاوێژکاری وەزارەتی ڕۆشنبیری، تەرمی هونەرمەندی دیاری شاری هەولێر، خوالێخۆشبوو " جەبار ئەحمەد ئەربیلی " لە گۆڕستانی کەسنەزان لە شاری هەولێر بەخاکسپێردرا.

لە ڕێوڕەسمەکەدا، کە عەلی تەحسین، بەرپرسی نووسینگەی ڕێکخستنی هونەرمەندانی سنووری لقی2 و سەلیم قادر، جێگری بەڕێوەبەری گشتی ڕۆشنبیری و ژمارەیەکی بەرچاو لە هونەرمەندان، هونەردۆستان، و کەس و کار و خانەوادەی کۆچکردوو تێیدا ئامادەبوون، پەرۆشی و هاوخەمی بۆ کۆچی دوایی ئەم هونەرمەندە نیشاندرا، کە خاوەن پێگەیەکی دیار بوو لە ڕەوتی هونەری موزیک و گۆرانی شاری هەولێر.