شاندێکی پارێزگای هەولێر سەردانی شانشینی عەرەبی سعودیە دەکات

شاندێکی پارێزگای هەولێر سەردانی شانشینی عەرەبی سعودیە دەکات

شاندێکی پارێزگای هەولێر سەردانی شانشینی عەرەبی سعودیە دەکات

ئەمڕۆ سێشەممە 2023.7.4، شاندێکی پارێزگای هەولێر بە سەرۆکایەتی ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر و ئەندامێتی جێگری پارێزگار و بەڕێوەبەری گشتیى ئاو و ئاوەڕۆى هەرێمى کوردستان و بەڕێوەبەری ئاو و ئاوەڕۆى هەولێر و ژماریەکى تر لە وەبەرهێنەر و پیاوانى کار، بەئامانجى ئاڵوگۆڕی بازرگانی، وەبەرهێنان و چارەسەرکردنی کێشەی ئاوی خواردنەوەی هەولێر و سوودوەرگرتن لە ئەزموونی وڵاتەکە، سەردانی شانشینی عەرەبی سعودیە دەکات و لەگەڵ وەزیری بازرگانی، وەزیری وەبەرهێنان، ئەمیری ریاز و نوێنەرانی کۆمپانیا سعودییەکان کۆدەبنەوە.

شاندەکەی پارێزگای هەولێر چوار رۆژ لە سعودیە دەمێننەوە و هانی کۆمپانیا سعودییەکان دەدەن بۆ ئەوەی وەبەرهێنان بێنە هەولێر و هەرێمی کوردستان.