هەولێر .... ئاهەنگی دەرچوونی قوتابیانی زانکۆی سەڵاحەدین بەڕێوەچوو

هەولێر .... ئاهەنگی دەرچوونی قوتابیانی زانکۆی سەڵاحەدین بەڕێوەچوو

هەولێر ....
ئاهەنگی دەرچوونی قوتابیانی زانکۆی سەڵاحەدین بەڕێوەچوو

ئەمڕۆ یەکشەممە 2025.11.23، بەئامادەبوونی ڕێبەر ئەحمەد، نوێنەری سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان و ژمارەیەکی تر لە وەزیر و پارێزگاری هەولێر و بەرپرسانی دیکەی حزبی و حکومی، ئاهەنگی دەرچوونی خولی 44ـەمینی قوتابیانی زانکۆی سەڵاحەدین-هەولێر لە یاریگەی شەهید فەڕەنسۆ هەریری بەڕێوەچوو.

جێگەی باسە، لەم خولەدا (1 هەزار و 950 ) قوتابی ماستەر و دکتۆرا و( 5 هەزار و 32 ) قوتابی بەکالۆریۆس بڕوانامەیان پێدرا.