هەولێر.... ناساندنی کتێبی " قالادان بیرسەس " بەرێوەچوو

هەولێر.... ناساندنی کتێبی

هەولێر....
ناساندنی کتێبی " قالادان بیرسەس " بەرێوەچوو

ئەمڕۆ پێنجشەممە 2025.12.11، بە ئامادەبوونی ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر و محەمەد دلشاد، بەڕێوەبەری گشتیی ڕۆشنبیری و هونەری توركمان و ژمارەیەكی دیكە لە كەسایەتی هەولێری، لە ماڵی تورکمانی لە هەولێری پایتەخت، لەرێورەسمێكدا، کتێبی " قالادان بیرسەس "ی نووسەر " دلاوەر بازرگان " ناسێنرا.

لە ڕێورەسمەكەدا، پارێزگاری هەولێر، وێڕای دەستخۆشی لەسەرپەرشتیار و ڕێكخەرانی ڕێورەسمەکە، پیرۆزبایی لە نووسەر كرد بەبۆنەی بڵاوكردنەوەی بەرهەمەكەی و، هیوای سەرکەوتن و بەردەوامی بۆ خواست.