بە ئامادەبوونی پارێزگاری هەولێر، تەرمی نووسەر و توێژەر و روناکبیری ناسراوی کورد (حسێن کورد نەژاد) بەخاک سپێردرا
بە ئامادەبوونی پارێزگاری هەولێر، تەرمی نووسەر و توێژەر و روناکبیری ناسراوی کورد (حسێن کورد نەژاد) بەخاک سپێردرا
ئێوارەی ئەمڕۆ سێشەممە 2025.12.16، بەئامادەبوونی ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر و د.عەبدولحکیم خەسرۆ، سەرۆکی فەرمانگەی هەماهەنگی و بەدواداچوون و د.سالار عوسمان، بەرپرسی مەکتەبی ڕۆشنبیری و ڕاگەیاندنی پارتی و د.جوتیار عادل، سەرۆکی فەرمانگەی میدیا و زانیاری و حەکیم تێلی، جێگری سەرپەرشتیاری ئیدارەی سەربەخۆی سۆران و کاروان کەریم خان، قائیمقامی قەزایی پیرمام و ژمارەیەکی دیکە لە بەرپرسانی ئیداری و نوێنەرانی حزب و لایەنە سیاسیە کوردستانیەکان و نووسەر و شاعیر و ڕۆژنامەنووسان و کەسوکار و خانەوادەکەی، لە مەراسیمێکی شایستەدا تەرمی کەسایەتی دیار و نووسەر و توێژەر و تێکۆشەر و ئەندامانی بۆردی دامەزرێنەری ئەنستیتیۆی توێژینەوە و گەشەپێدان – کوردستان، لە گۆڕستانی پیرمام بەخاک سپێردرا.