پەیامى پیرۆزبایی پارێزگارى هەولێر، بەبۆنەى ساڵیادی ڕاپەرین
پەیامى پیرۆزبایی پارێزگارى هەولێر، بەبۆنەى ساڵیادی ڕاپەرین
بەبۆنەى ( 35 )ەمین ساڵیادی ڕاپەرینی مەزن و شکۆداری بەهاری ساڵی 1991، پیرۆزبایى لە كوردستانیان بەگشتیی و پیشمەرگە قارەمانەکان و خانهواده و كهسوكاری سهربهرزی شههیدان دهكهین.
لەو یادەدا، سڵاوى ڕێز و وەفا بۆ گیانى پاکى شەهیدانی ڕاپەرین و ڕێگای سەرفرازیی خەبات و تێکۆشانى گەلی كوردستان دەنێرین و جارێکی دیکە وەک پارێزگای هەولێر و یەکە کارگێڕی و ئیدارییەکانی سنوورەکەمان، دووپاتی دەکەینەوە لە هەوڵ و کۆششمان بۆ خزمەتکردنی زیاترى هاوڵاتییان و هاونیشتیمانیانى شارەکەمان بەردەوام دەبین.
سڵاو ودروود بۆ ڕۆحی شەهیدانی ڕاپەڕین و خۆڕاگری گەلی کوردستان
ئومێد خۆشناو
پارێزگارى هەولێر
5 ی ئادار 2026