پارێزگاری هەولێر لەگەڵ هەرسێ ئەنجومەنی ( دراو، خانووبەرە و زێڕینگران ) کۆدەبێتەوە

پارێزگاری هەولێر لەگەڵ هەرسێ ئەنجومەنی ( دراو، خانووبەرە و زێڕینگران ) کۆدەبێتەوە

پارێزگاری هەولێر لەگەڵ هەرسێ ئەنجومەنی ( دراو، خانووبەرە و زێڕینگران ) کۆدەبێتەوە

ئەمرۆ یەكشەممە 2026.9.6، ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر، بە ئامادەبوونی نەبەز عەبدولحەمید، قائیمقامی قەزای ناوەندیی هەولێر، و کارزان عەبدولهادی، سەرۆکی شارەوانی هەولێر، لە چوارچێوەی هەوڵە بەردەوامەکان بۆ گەشەپێدانی کەرتی ئابووری و پشتگیریکردنی کاسبکاران، لە دیوانی پارێزگا، لەگەڵ سەرۆک و ئەندامانی هەر سێ ئەنجومەنی ( دراو، خانووبەرە، و زێڕینگران ) كۆبۆوە.

لەکۆبوونەوەکەدا، بەوردی تیشکخرایە سەر ڕەوشی ئێستای بازاڕ، ئاستی ئاڵوگۆڕی بازرگانی، و دۆخی کار و کەسابەتی هاووڵاتییان و کاسبکاران و پەرەپێدانی هەر سێ سێکتەری گرنگ و ستراتیژی ( دراو، زێڕ، و خانووبەرە ) وەک بڕبڕەی پشتی جووڵەی دارایی، لەوبارەیەشەوە، پارێزگاری هەولێر، جەختی لەوە کردەوە کە پاراستنی سەقامگیریی ئەم بازاڕانە و ڕەخساندنی ژینگەیەکی لەبار بۆ کاسبکاران، لە پێشینەی کارەکانمانە.

لەتەوەرێکی تری كۆبونەوەكەدا، گفتوگۆ لەبارەی میکانیزمەکانی ڕێکخستنەوەی بازاڕەکان و پێشکەشکردنی ئاسانکاریی پێویست بۆ ڕاییکردنی مامەڵەی هاووڵاتیان كرا و، لەم چوارچێوەیەشدا، گوێ لە کێشە و گرفتەکانی پیشەوەران و خاوەنکاران گیرا، بە مەبەستی دۆزینەوەی چارەسەری خێرا و گونجاو بۆ یان، هاوکات، تیشک خرایە سەر ڕێگاکانی هاندانی وەبەرهێنان و ڕەخساندنی ژینگەیەکی لەبار بۆ گەشەپێدانی ئابووری هەولێری پایتەخت.