لە هولێر.. شوينی ھاتووچۆی خاوەن پێداویستی تایبەت لە شەقامەگشتییەکان دیاریدەکرێت
لە هولێر..
شوينی ھاتووچۆی خاوەن پێداویستی تایبەت لە شەقامەگشتییەکان دیاریدەکرێت
لە مەودوا لە گشت پرۆژەی شەقامەکان دەبێت، شوێنێک بۆ هاتووچۆی خاوەن پێداویستییە تایبەتەکان دیاری بکرێت.
بۆ ئەو مەبەستەش لە مانگی داهاتوو ئامادەکاری تەواو کراوە و چەند شوێنک دیاری کراوە لە ( چواردەوری قەیسەری، چواردەووری نافوورەی شار، لە بازاڕی سیروان تاکو شێخ چۆلی و بەردەم پارێزگای هەولێر) بۆ دەستکردن بەم پڕۆژەیە کە ئەویش دیاریکردی شوێنی ھاتووچۆی پیادەیە بۆ نابینایان ، کە دەبێتە هۆی ئاسانکارییەکی زۆر باش بۆ هاتووچۆیان و دەتوانن بە ئارامی و بەبێ گرفت لە شەقامە گشتییەکانی شار بەپیادە بێن و بڕۆن.