هەولێر …. شانۆی «پیانۆ» نمایشکرا
هەولێر ….
شانۆی «پیانۆ» نمایشکرا
ئێوارەی ئەمرۆ شەممە 5.9.2026 بە ئامادەبوونی ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر، سیروان عوسمان بەرێوەبەری گشتی هونەرو رۆشنبیری هەولێرو ژمارەیەک لە هونەرمەند و شانۆکاران، لە هۆڵی ڕۆشنبیری هەولێر، یەکەم رۆژی نمایشی پیانۆ بەڕێوەچوو.
ئەم بەرهەمە شانۆییە لەلایەن وەزارەتی ڕۆشنبیری و لاوان و بەڕێوەبەرایەتی گشتیی ڕۆشنبیری و هونەری هەولێر، بە هاوکاری بەڕێوەبەرایەتی سینەما و شانۆی هەولێرە.
شانۆی «پیانۆ» لە نووسین و دەرهێنانی شوان کەریم، بە ناوەرۆکێکی کۆمیدی ئامادە کراوە و چیرۆک و ڕووداوەکانی بە شێوەیەکی هونەری و خەندە ئامێز لەبەردەم بینەراندا دەخاتەڕوو.
نمایشەکان بۆ ماوەی ١٠ ڕۆژ بەردەوام دەبێت و لە چوارچێوەی چالاکییە هونەری و کەلتوورییەکاندا پێشکەش دەکرێت؛ ئەمەش هەنگاوێکە بۆ پشتگیریکردن لە بەرهەمە شانۆییە ناوخۆییەکان و بەهێزکردنی جوڵەی شانۆ و ژیانی کەلتووری لە شاری هەولێر.