لە هەولێر ... 3 ئامێری سیستەمی ئاگادارکردنەوەی پێشوەختەی لافاو دانرا
لە هەولێر ...
3 ئامێری سیستەمی ئاگادارکردنەوەی پێشوەختەی لافاو دانرا
لەسەر بڕیاری پارێزگاری هەولێر، لە چوارچێوەی گرتنەبەری ڕێکار و رێوشوێنەکان ڕووبەڕووبونەوەی لافاو، ئامێرەکانی پڕۆژەی سیستەمی ئاگادارکردنەوەی پێشوەختەی لافاو گەیشتن و دەستکرا بەدانانی 3 ئامێر لە شاری هەولێر و کاری دانانی ئامێرەکان بەردەوامە.
ئامانج لە دانان و كاركردنی ئەو سیستەمە ئاگاداربوونی پێشوەختەیە لە ڕوودان و دروستبوونی لافاو، هەولێر یەكەمین شارە لەسەر ئاستی هەموو عێراق و كوردستان خاوەنی ئەو سیستەمە بێت.