پەیامى پیرۆزبایی پارێزگارى هەولێر، بەبۆنەى یادی رێككەوتنامەى 11ى ئازار و راپەرین و ڕزگارکردنی شارى هەولێر

پەیامى پیرۆزبایی پارێزگارى هەولێر، بەبۆنەى یادی رێككەوتنامەى 11ى ئازار و راپەرین و ڕزگارکردنی شارى هەولێر

پەیامى پیرۆزبایی پارێزگارى هەولێر، بەبۆنەى یادی رێككەوتنامەى 11ى ئازار و راپەرین و ڕزگارکردنی شارى هەولێر

لەسایەی خەبات و بەرخودانی گەلەکەمان بە ڕێبەرایەتیی بارزانی نەمر، رێبەری شۆڕشی ئەیلوول و بزاڤی رزگاریخوازی گەلی کوردستان، رژێمی عێراق ناچاربوو دان بە بەشێک لە مافە رەواکانی گەلی کوردستاندا بنێت و رێککەوتنی 11ـی ئاداری 1970 واژۆ کرا.

رێککەوتنی 11ـی ئادار خاڵێکی وەرچەرخانی گرنگ بوو لە مێژووی گەلەکەمان و بۆ یەکەمجار دان بە مافه‌ ره‌واکانی گه‌لی کوردستان نرا، پاشان ئه‌و رێککه‌وتننامه‌یه‌ بوو به‌ بنه‌مای به‌دستهێنانی مافه‌کان و راپه‌ین و دامه‌زراندنی په‌رله‌مان و حکومه‌تی هه‌رێم و جاڕدانی فیدڕاڵی.

هەر لەو رۆژە مێژووییەدا، لە 11ـی ئاداری 1991 خەڵکی هەولێر هاوشێوەی شارەکانی دیکەی کوردستان، لە دژی دامودەزگا داپڵۆسێنەرەکانی رژێمی بەعس راپەڕین و ئەو شارە لەماوەی چەند کاتژمێرێکدا، لە بەعس و داموده‌زگا داپڵۆسێنه‌ره‌کان پاک کرایەوە.

راپەرین و ئازادیی هەولێر وەک گەورەترین شاری كوردستان و پایتەختی هەرێمی كوردستان، بووە خاڵی یەكلاكەرەوە لە شكستی بەعس و مانەوە و بەردەوامیی دەستكەوتەكانی راپەرین.

لەورۆژەدا، ناکرێ رۆڵی شێرەژنی هەولێر و کوردستان، شەهید خەجەباوە لەیاد بکەین، کە رۆڵێکی گرنگی لە راپەڕینی هەولێر هەبوو و نموونەیەک بوو لەسەر خەباتی ئافره‌تی کوردستان لە دژی داگیرکەران هاوشانی پیاوان.

وەک پارێزگای هەولێر، پیرۆزبایی لە سەرۆک بارزانی و پێشمەرگە قارەمانەکان و گەلەکەمان و کەسوکاری سەربەرزی شەهیدان دەکەین بەبۆنەی 11ـی ئادار، هەردوو یادە مەزنەکە.

رۆڵی سەرۆک مەسعود بارزانی، کە ئەوکات سەرۆکی بەرەی کوردستانی بوو و رێبەرایەتیی گەلی کوردستانی کرد لە راپەڕین لە دژی رژێمی بەعس، بەرز دەنرخێنین و پەیمان دەدەین لەسەر رێ و رێبازە نەتەوەییەکەی بەردەوام بین و داکۆکی لە مافە رەواکانی گەلەکەمان بکەین.

ئەمساڵ لەو یادەدا، کوردستان بە کاتێکی هەستیاردا تێدەپەڕێت، کە شەڕێکی سەخت بەرۆکی ناوچەکەمانی گرتووە و هەوڵ دەدرێ هەرێمی کوردستانیش تێوەبگلێندرێ، بەڵام دڵنیاین لەم قۆناغەش بە پشتیوانیی خوای گەورە و سەرکردایەتیی حەکیمانەی سەرۆک بارزانی، سەرکەوتوو دەبین و گەلەکەمان رووبەڕووی هیچ کارەساتێک نابێتەوە.

نەیاران باش دەزانن ئەمڕۆ هەولێر یەکێکە لە پایتەختە گرنگەکانی بڕیاری سیاسیی ناوچەکە، بۆیە هەوڵ دەدەن بە هێرشی ترسنۆکانە پەلاماری بدەن، بەڵام حکومەتی هەرێمی کوردستان و شێرەکوڕانی هەولێر لە دەزگا ئەمنییەکان، بە وریاییەوە شکست بە پیلان و پەلامارەکانیان دەهێنن.

دروود بۆ گیانی شەهیدانی شۆڕشی ئەیلوول و راپەڕین و هەموو شەهیدانی رێگای ئازادی کوردستان و سەروەریان بارزانی نەمر و کاکە ئیدریسی هەمیشە زیندوو.

ئومێد خۆشناو
پارێزگاری هەولێر
٢٠٢٦/٣/١١