بەسەرکردنەوەی بازاڕی میللی کوران و ئەلبان

بەسەرکردنەوەی بازاڕی میللی کوران و ئەلبان

بەسەرکردنەوەی بازاڕی میللی کوران و ئەلبان

ئەمشەو چوارشەممە2026.3.11، بە مەبەستی له‌ نزیکه‌وه‌ ئاگاداربوون لە دۆخی بازاڕە مللیەکان و کێشە و داواکارییەکانی خەڵک و چۆنیەتی بەڕێوەچوونی شەوانی ڕەمەزانی پیرۆز، هەریەك لە د.پشتیوان سادق، بەرپرسی مەکتەبی ڕێکخستنی هەولێری پارتی و ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر و د.زانا مەلا خالید، بەرپرسی لقی2 و چیا هەرکی، یاریدەدەری بەرپرسی مەکتەبی ڕێکخستن و كارزان عەبدولهادی، سەرۆكی شارەوانی و كارگێرانی لق و بەرپرسی لیژنەی ناوچەی منارە، بازاڕی میللی کوران و ئەلبانیان بەسەرکردەوە.

لە بەسەركردنەوەكەدا، لەگەڵ دوکانداران و چین و توێژە جیاوازەکان گفتوگۆیان كرد و لە نزیكەوە گوێیان لە کێشە و گرفتەكان و پێداویستی بازاڕەكە و خزمەتگوزارییەکان و ڕێکخستنی بازاڕ گرت و دڵنیایی به‌ هاوڵاتییان و دوكاندار و كارسبكارانی بازاڕەكەدا، چارەسەری گونجاو بۆ هه‌موو گرفتەکان ده‌دۆزرێتەوە.