هه‌ولێر .. دابەشکردنی نەوتی سپی بەسەر خاوەن پێداویستی تایبەتەکان( کۆمەڵەی کورتە باڵاکانی لقی هەولێر)
هه‌ولێر ..
دابەشکردنی نەوتی سپی بەسەر خاوەن پێداویستی تایبەتەکان( کۆمەڵەی کورتە باڵاکانی لقی هەولێر)
پارێزگای هه‌ولێر، به‌هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ کۆمپانیایی دابەشکردنی به‌رهه‌مه نه‌وتییه‌كان لقی كه‌ركوك، لەسەر راسپاردەی پارێزگاری هەولێر، و له رێگه‌ی كۆمه‌ڵه‌ی كورته باڵاكانی كوردستان، قۆناغی چوارەمی پرۆسەی دابەشکردنی بری (200) لیتر نه‌وتی سپی به‌سه‌ر (320) لە ئەندامانی خاوه‌ن پێداویستی تایبه‌تی لقی هەولێر دابەشکرد.
شایه‌نی ئاماژه بۆ كردنه له رێكه‌وتی 2025.1.23، ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر، لە دیوانی پارێزگا، پێشوازی لە عه‌لی محه‌مه‌د ره‌بیع، بەڕێوەبەری لقی کەرکوکی کۆمپانیای دابەشکردنی بەرهەمە نەوتییەکان کرد.
دواتر ئه‌و هه‌نگاوه مرۆیانه‌ی به‌دوای خۆیدا هێنا .