پارێزگاری هەولێر بازاڕی لەنگەی بەسەرکردەوە
پارێزگاری هەولێر بازاڕی لەنگەی بەسەرکردەوە
ئەوشەو دووشەممە 2026.3.16، ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر بە یاوەری کارزان عەبدولهادی، سەرۆکی شارەوانی و نیاز ساڵح، بەڕێوەبەری شارەوانی چوار، بەمەبەستی لە نزیکەوە ئاگاداربوون لە ڕەوشی بازاڕەکە و کار و کەسابەتی کاسبکار و دوکاندارنی، بازاڕی لەنگەی بەسەرکردەوە و لە نزیکەوە لە ڕەوشی بازاڕەکەى کۆڵییەوە و گفتوگۆی لەگەڵ کاسبکار و دوکاندارانی نێو بازاڕکە و هاوڵاتییان کرد.