هەولێر ... کۆتایی بە خولی شەشەمی تۆپی پێی سەرۆکایەتی شارەوانی هات
هەولێر ...
کۆتایی بە خولی شەشەمی تۆپی پێی سەرۆکایەتی شارەوانی هات
ئەمشەو سێشەممە 2026.3.17، بە ئامادەبوونی ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر و د.عەلی ڕەشید، سەرۆکی ئەنجومەنی پارێزگای هەولێر و کارزان عەبدولهادی، سەرۆکی شارەوانی هەولێر و ژمارەیەکی تر لە بەڕێوەبەرانی فەرمانگە و دام و دەزگا حکومییەکان، لە چوارچێوەی یارییەکانی خولی شەشەمی تۆپی پێی سەرۆکایەتی شارەوانی هەولێر، یاری کۆتایی لە نێوان هەردوو تیپی بەڕێوەبەرایەتی شارەوانی2 و ئەندازەی پارک و باخچەکان بەڕێوەچوو.
لە یارییەکی بەهێزدا لە نێوان هەردووتیپ، تیپی بەڕێوەبەرایەتی ئەندازەی پارک و باخچەکان توانی بە ( 7 ) گۆڵ بەرامبەر بە ( 2 ) گۆڵ لە تیپی بەڕێوەبەرایەتی شارەوانی2 بباتەوە و نازناو و جامی خولەکە بەدەست بهێنێت.
پارێزگاری هەولێر، دوای پێدانی جامی خولەکە و خەڵات بەسەر یەکەم و دووەم و ناوبژیوانان، وێڕای پیرۆزبایی، هیوای سەرکەوتنی بۆ یاریزانان و ڕاهێنەرانی تیپەکان خواست و دەستخۆشی لە سەرۆکایەتی شارەوانی هەولێر و سەرپەرشتیارانی خولەکە کرد.
جێگەی باسە، لەم خولەدا کە لە ژێرچاودێری سەرۆکی شارەوانی هەولێر بەبۆنەی مانگی پیرۆزی ڕەمەزان بە بەشداری ( 17 ) تیپی فەرمانگە و دام و دەزگا حکومیەکانی سنووری سەرۆکایەتی شاروانی هەولێر سازکرابوو و بۆ ماوەی ( 25 ) ڕۆژ بەردەوام بوو و ئەم شەویش کۆتایی بە خولەکە هات.