پارێزگاری هەولێر، بازاڕی تەیراوەی بەسەرکردەوە

پارێزگاری هەولێر، بازاڕی تەیراوەی بەسەرکردەوە

پارێزگاری هەولێر، بازاڕی تەیراوەی بەسەرکردەوە

شەوی سێشەممە 2026.3.17، ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر، بە یاوەری کارزان عەبدولهادی، سەرۆکی شارەوانی و ئارام ڕەسوڵ، بەڕێوەبەری شارەوانی یەک، بەمەبەستی لە نزیکەوە ئاگاداربوون بوو لە ڕەوشی بازاڕەکە و گوێگرتن لە داواکاری دوکاندار و کاسبکارانی، بازاڕی تەیراوەی بەسەرکردەوە.

لەبەسەرکردنەوەکەیدا، لە نزیکەوە گفتۆگۆی لەگەڵ دوکاندار و کاسبکارانی بازاڕەکە و هاوڵاتییان کرد و جەختی لەسەر پێویستی باشترکردنی سیمای بازاڕەکە و ڕێکخستنەوەی شۆستە و شەقامەکان بۆ ئاسانکاری هاتووچۆی هاووڵاتییان کردەوە.

جێگەی باسە، ئەم سەردانانەی پارێزگای هەولێر، لە چوارچێوەی هەوڵە بەردەوامەکانیدایە بۆ چاودێریکردنی ڕەوشی بازاڕەکان و کار و کەسابەتی کاسبکاران و دڵنیابوونەوە لە پێشکەشکردنی باشترین خزمەتگوزاریی بە هاووڵاتییان.