پارێزگاری هەولێر، بازاڕی دێرینی تەعجیلی بەسەرکردەوە
پارێزگاری هەولێر، بازاڕی دێرینی تەعجیلی بەسەرکردەوە
ئەمشەو سێشەممە 2026.3.17، ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر، بە یاوەری کارزان عەبدولهادی، سەرۆکی شارەوانی هەولێر و ئارام ڕەسوڵ، بەڕێوەبەری شارەوانی یەک، بەمەبەستی لە نزیکەوە ئاگاداربوون لە ڕەوشی کار و کەسابەتی کاسبکاران لە شەوانی مانگی پیرۆزی ڕەمەزان، بازاڕی دێرینی تەعجیلی بەسەر کردەوە.
لە بەسەرکردنەوەیەدا، پارێزگاری هەولێر لە نزیکەوە گفتوگۆی لەگەڵ کاسبکاران و هاووڵاتییان کرد و لە ڕەوشی پاکوخاوێنی و دابینکردنی پێداویستییەکانی بازاڕەکەی کۆڵییەوە، کە یەکێکە لە ناوەندە هەرە زیندووەکانی سەنتەری شاری هەولێر لە شەوانی ڕەمەزاندا.
هەروەها جەختی لە پاراستنی سیمای شارستانی و مێژوویی بازاڕەکە کردەوە، بەو پێیەی کە یەکێکە لە شوێنە دێرینەکانی پایتەختی هەرێمی کوردستان.
جێگەی باسە، بازاڕی تەعجیل وەک یەکێک لە بازاڕە کۆن و قەرەباڵغەکانی شاری هەولێر، لە شەوانی مانگی پیرۆزی ڕەمەزاندا تایبەتمەندیەکی زۆری هەیە بۆ دانیشتوانی شاری هەولێر.