بڕێكی زۆر یاری ئاگرین دەستی بەسەرداگیرا
بڕێكی زۆر یاری ئاگرین دەستی بەسەرداگیرا
ئەمشەو پێنجشەممە 2026.3.19، لەلایەن لیژنەی قائیمقامیەتی قەزایی ناوەندی هەولێر، بڕێكی زۆر یاری ئاگرین دەستی بەسەرداگیرا، کە فرۆشتنی بەهەموو شێوەیەک لە بازاڕ و دوکان و مارکێتەکان و شوێنەکانی تر قەدەغەیە و هەرکەسێک سەرپێچی بکات جگە لە دەست بەسەرداگرتن، ڕووبەڕووی ڕێکاری یاسایی دەبێتەوە.
داوا لە دایکان و باوکانیش دەکەین، لە جەژنی ڕەمەزانی پیرۆز و لە بۆنەو یادەکاندا، بۆ سەلامەتی و پاراستنیان، منداڵەکانیان بە دوور بگرن لە كڕین و بەكارهێنانی هەموو جۆرە یاریەكی ئاگرین.
داواکارین لە هاوڵاتیانیش هاوکار و هەماهەنگی تیمەکانمان بن و لە هەر دوکان و مارکێت و شوێنێک یاری ئاگرین فرۆشرا، ڕاستەوخۆ پەیوەندی بەو ژمارە تەلەفۆنانەوە بکەن:-
07502224466
07502224488