پارێزگاری هەولێر، پیشانگایەکی هونەری کردەوە

پارێزگاری هەولێر، پیشانگایەکی هونەری کردەوە

پارێزگاری هەولێر، پیشانگایەکی هونەری کردەوە

ئەمڕۆ چوارشەممە 2026.3.25، ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر، بە ئامادەبوونی سیروان عوسمان، بەڕێوەبەری گشتی ڕۆشنبیری و ژمارەیەکی تر لە هونەر دۆستان، پیشانگایەکی تایبەتی بۆ هونەرمەند " مەریوان پیرباڵ " لە ژێر ناونیشانی (گرۆتێسک) لە هۆڵی گەلەری میدیا کردەوە، کە لەلایەن کۆمەڵەی خۆشنووسانی کوردستان، بە هاوکاریی بەڕێوەبەرایەتی هونەری شێوەکاری ڕێکخرابوو.

پارێزگاری هەولێر، وێڕای دەستخۆشی، ستایشی کارە هونەریەکانی هونەرمەندی کرد و هیوای سەرکەوتن و بەردەوامی بۆ خواست.